لەدایک بوونەوە

خرید بک لینک
30ئەو ژمارەی بە درێژایی تەمەنم، وەکوو وەڵامی پرسیارێکی گرینگ هەمیشە چاوەڕێی بووم.30ئەو ژمارەی، زۆر شتی پێ بەخشیم و زۆر شتیشی لێ ئەستاندم.هەندێ کەس ئاواتیانە بگەڕێنەوە هەندێ لە ساڵەکانی تەمەنیان، بۆ ئەوەی پێش بە هەندێ شت بگرن. بەڵام من هەرگیز ئاواتی ئەوەم نەبووە بگەڕێمەوە هیچکام لە ڕۆژەکانی ژیانم و پێش بە بڕیارە هەڵەکانم بگرم.چون باوەڕم وایە تەواوی ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکان بوون کە منی ئێستایان دروست کرد. لە ناسین و بوونی هەندێ کەس لە ژیانم، وەکوو هاوڕێ، هاوکار، خزم، ناسیاو یان هەر کەسێک، هەرگیز پەشیمان نیم. تەنانەت ئەگەر ئاکامێکی خۆشیشمان پێکەوە نەبووبێ. چون تا هاتنی سی، پێویستیم بە هەندێ ئەزموون بوو لە ژیانم.من سپاسی نەیارەکانیشم دەکەم، چون ئەگەر ئەوان نەبان، ڕەنگە لە پێوانی هەندێ ڕێگا زوو ماندوو ببام و نەمگەیاندبانە لووتکە.سپاس بۆ 30سپاس...2723/11/15برچسبها: لەدایکبوون لەدایک بوونەوە...

ما را در سایت لەدایک بوونەوە دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 39 تاريخ: يکشنبه 6 اسفند 1402 ساعت: 19:54

صفحه بندی